ئه‌وروپائینگلتەرا

فەرمی: مانچێستەر یۆنایتد ڕۆشتنی جیسێ لینگاردی ڕاگەیاند

یاریگا-

بەشێوەیەكی فەرمی یانەی مانچێستەر یۆنایتدی ئینگلیزی ڕۆشتنی جیسێ لینگاردی لە ڕیزەكانی یانەكەی ڕاگەیاند.

گرێبەستەكەی لینگارد لەگەڵ شەیتانە سورەكان لە هاوینی ئەمساڵدا بەسەردەچێت و بە خۆڕایی پەیوەندی بە یانەیەكی دیكەوە دەكات.

لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا یانە ئینگلیزیەكە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی: جیسێ لینگارد دوای كۆتاییهاتنی گرێبەستەكەی لە هاوینی ئەمساڵدا ڕیزەكانی یانە جێدەهێڵێت.

لەم وەرزەدا لینگارد لە 16 یاریدا بەشداری كرد و توانی دوو گۆڵ تۆمار بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button