یاریگا–
ئێدین هازارد، یاریزانی بەلجیکی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا مانەوەی لە یانەکەی بۆ وەرزی داهاتوو راگەیاند.
یاریزانەکەی شاهانەکان لە کاتی ئاهەنگگێڕانی بە بۆنەی بەدەستهێنانی ناسناوی چامپیۆنزلیگ بە کەناڵی فەرمی یانەکەی گووت “ دڵنیام وەرزی داهاتوو بە باشی دەگەڕێمەوە ، پشتراستم کە دەتوانم ئاستێکی باش پێشکەش بکەم “
هازارد لەوەتەی پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی ریال مەدرید کردووە، بەهۆی پێکانە یەک لە دوا یەکەکانی بەشداری کەمترین یاری کردووە، بۆیە دەنگۆیەک هەبوو ئەو یانەیە جێبێڵێت.