ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگ

سەڵاح: ئەگەر خۆم هەڵنەبژێرم ئەوا ئەو یاریزانە باشترینی جیهانە

یاریگا-

محەمەد سەڵاحی میسڕی و ئەستێرەی یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی باشترین یاریزانی جیهان دەستنیشان دەكات.

وا بڕیارە ئەمشەو كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان هەردوو یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی و لیڤەرپولی ئینگلیزی لە یاری كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپادا لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا ڕووبەڕووی یەك ببنەوە.

لە لێدوانیدا بۆ تۆڕی بی تی سپۆرت پرسیار لە محەمەد سەڵاح كرا ئایا خۆی بە باشترینی جیهان دەزانێت؟ لە وەڵامدا ووتی: بەڵێ دەتوانم ئەوە بڵێم ، لە مێشكمدا خۆم باشترینم.

هەروەها ووتیشی: گرنگ نیە بە لامەوە ئەگەر یاریزانێكی تر هەڵببژێرێت ، ڕێزی لێدەگرم ، چونكە لە مێشكمدا من باشترینی جیهانم ، بەڵام ئەگەر خۆم هەڵنەبژێرم ، ئەوا دەتوانم كەریم بێنزیما دەستنیشان بكەم.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button