ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگ

كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی ڕۆبێرتسۆن پێش یاریەكەیان بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید

یاریگا-

كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی ئەندی ڕۆبێرتسۆن پێش یاریەكەیان بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید.

وا بڕیارە سبەینێ شەممە كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان هەردوو یانەی ڕیاڵ مەدرید و لیڤەرپول لە یاری كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپادا ڕووبەڕووی یەك ببنەوە.

لێدوانەكانی ڕۆبێرتسۆن پێش یاریەكە:

ڕۆبێرتسۆن: تیمێكی بەهێز و سەختمان هەیە.

ڕۆبێرتسۆن: گرنگ نیە كێ گۆڵ تۆمار دەكات ، گرنگ ئەوەیە نازناوەكە ببەینەوە.

ڕۆبێرتسۆن: یاری كۆتایی كیێڤ؟ شتەكانمان ڕاستكردەوە لە وەرزی دواتر و نازناوەكەمان لە مەدرید بەدەستهێنا.

ڕۆبێرتسۆن: هەفتەیەكمان لەبەردەست بوو بۆ ئامادەكاری ، هەستمان بە بێتاقەتی كرد ڕۆژی یەكشەممە ، بەڵام دواتر بە دەرونێكی ئارامەوە گەڕاینەوە ڕاهێنانەكان.

ڕۆبێرتسۆن: مەدرید پشوویان زیاتر بووە لە ئێمە ، پێش چەندین هەفتە خولیان یەكلا كردەوە ، بەلام ئێمە بۆ هەموو نازناوەكان جەنگاین و بە چەندین پێكان و سەختیدا تێپەڕین.

ڕۆبێرتسۆن: سبەینێ سەرجەم یاریزانەكانمان ئامادەن.

ڕۆبێرتسۆن: ڕیاڵ مەدرید یاری نایابیان لە چامپیۆنزلیگ ئەنجامدا و سەیركردنیان چێژبەخشە.

ڕۆبێرتسۆن: هاندەرانمان داوای زۆرترمان لێ دەكەن ، دەمانەوێت بە بەهێزی كۆتایی بە وەرزەكە بهێنین.

ڕۆبێرتسۆن: پشوومان وەرگرت و ڕووداوەكانی ڕۆژی یەكشەممەمان لە بیر كرد و ئێستا گەورەترین یاری تۆپی پێ چاوەڕێمان دەكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button