ئه‌وروپائیسپانیائینگلتەراچامپیۆنزلیگ

ئەمڕۆ یاریزانانی ریال مەدرید دوایین ئامادەکاری دەکەن

یاریگا
بریارە ئەمشەو یاریزانانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا دوایین یەکەی ئامادەکارییان بۆ یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ بەرامبەری لیڤەرپوول ئەنجام بدەن.

ماڵپەری فەرمی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا بڵاویکردەوە، ئەمشەو کاتژمێر 20:45 یاریزانەکانی یانەکەی لە یاریگای ستاد دێ فرانس لە پایتەختی فەرەنسا دوایین ئامادەکاری بۆ یارییەکەی کۆتایی چامپیۆنزلیگ بکەن.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە، پێش دوایین یەکەی ئامادەکاری یانەکەیان کاتژمێر 19:45 کارلۆ ئانچێلۆتی راهێنەر و مارسێلۆی بەرگریکار بەشداری کۆنگرەی رۆژنامەوانی دەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button