ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگ

ئاماری ڕووبەڕووبوونەوەكانی نێوان ڕیاڵ مەدرید و لیڤەرپول

یاریگا-

تا دێت لە ئەنجامدانی یاری كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا لە نێوان ڕیاڵ مەدرید و لیڤەرپول نزیك دەبینەوە.

وابڕیارە سبەینێ شەممە كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان هەردوو یانەی ڕیاڵ مەدرید و لیڤەرپول لە یاری كۆتایی چامپیۆنزلیگ لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا ڕووبەڕووی یەك ببنەوە.

ئاماری ڕووبەڕووبوونەوەكانی نێوانیان:

یاریەكەی سبەینێ یاری ژمارە نۆی هەردوو یانەیە لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپادا و لیڤەرپول لە سێ یاریدا براوە بووە لە چوار یاریدا مەدرید براوە بووە و یاریەكیش یەكسان بوون.

لیڤەرپول نەیتوانیوە لە كۆتا پێنج یاری نێوانیان بردنەوە بەدەستبهێنێت.

پێشتر هەردوو یانە دوو جار لە یاری كۆتایی چامپیۆنزلیگدا ڕووبەڕووی یەك بوونەتەوە لیڤەرپول یاریەكی بردووەتەوە لە ساڵی 1981 و ڕیاڵ مەدریدیش یاریەك لە ساڵی 2018.

كۆتا ڕووبەڕووبوونەوەی نێوانیان دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2021 كاتێك لە قۆناغی چارەكی كۆتاییدا هەردوو یانە ڕووبەڕووی یەك بوونەوە و لە یاری چوون ڕیاڵ مەدرید بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك یاریەكەی بردەوە و یاری گەڕانەوەش لە ئەنفێلد بە بێ گۆڵ كۆتایی هات .

بابەتی زیاتر

Back to top button