ئه‌وروپائیسپانیائینگلتەراچامپیۆنزلیگ

دوایین زانیاری لەسەر ئامادەکارییەکانی یانەی لیڤەرپوول

یاریگا
یاریزانانی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی ئەمڕۆ بەشداری یەکەیەکی دیکەی مەشق و راهێنانەکانیم کرد، بە مەبەستی ئامادەکاری بۆ یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ.

لە راهێنانەکانی ئەمڕۆی یانە ئینگلیزیەکە، جۆ گۆمێز بینراوە، ئەو یاریزانە ماوەیەکی زۆرە بەهۆی پێکان لە یانەکەی دابڕاوە، بەڵام تاوەکو ئێستا بەشداری کردنی لە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ یەکلایی نەکراوەتەوە. لەلایەکی دیکەوە فابینهۆی بەڕازیلیش دەستی بە راهێنانەکانی کردووەتەوە، بەڵام ئالکانتارا ئەمڕۆش لە راهێنانەکان ئامادەنەبوو.

لیڤەرپوول شەممەی داهاتوو کاتژمێر 10ـی شەو بە کاتی هەولێر، لە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ رووبەڕووی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button