ئه‌ڵمانیائه‌وروپائیسپانیا

تێباس: ئەستەمە بارسێلۆنا بتوانێت لێڤاندۆڤسکی بگوازێتەوە

یاریگا
رۆبێرت لێڤاندۆڤسکی، هێرشبەری یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی بووەتە ئامانجی یانەی بارسێلۆنا و سەرۆکی لالیگاش دەڵێت ئەو یانەیە ناتوانێت یاریزانەکە بگوازێتەوە.

خاڤیەر تێباس سەرۆکی ئەنجومەنی لالیگا بە رۆژنامەی مارکا دەڵێت “ بارسێلۆنا بەهۆی زۆری مووچەی یاریزانە پۆڵەندیەکە و زۆری تێچووی گرێبەستەکەی، ئەستەمە لە رووی داراییەوە بتوانێت ئەو یاریزانە بگوازێتەوە “.

سەرۆکی لالیگا گووتیشی بارسێلۆنا بۆ گواستنەوەی لیڤا، پێویستە چەند یاریزانێکی بفرۆشێت و بە پارەی ئەوان ئەو یاریزانە بگوازێتەوە.

Back to top button