ئه‌ڵمانیائه‌وروپائیسپانیائینگلتەرافه‌ره‌نسا

دوو یانەی دیکە لەگەڵ بارسێلۆنا کێبڕکێی گواستنەوەی لیڤا دەکەن

یاریگا
رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی، گۆڵکاری پۆڵەندی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا ئامانجی یەکەمی وەرزی داهاتووی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیایە.

رۆژنامەی وەرزشی مۆندۆ دێپۆرریڤۆی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە، بەرپرسانی بلاوگرانا لەو بڕوایەدان هەردوو یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا و هەروەها یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی ئامانجەکەیان دەست پێدەکەن، بەڵام ئەوان دڵنیان ئەو یاریزانە ئارەزووی یاریکردن بۆ یانەکەیان دەکات.

لیڤا وەرزی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی کۆتایی دێت، بەڵام ئەمڕۆ بە گومانەوە باسی لە داهاتووی خۆی کرد.

Back to top button