ئه‌ڵمانیائه‌وروپائیسپانیابازاری گواستنه‌وه‌

بایرن میونشن نرخی لێڤاندۆڤسکی زیاد دەکات

Captain Korek

یاریگا
رۆبێرت لێڤاندۆڤسکی، هێرشبەری پۆڵەندی سوورە لەسەر جێهێشتنی یانەکەی، بەڵام کارگێری یانەی بایرن میونشن نایەوێت بە ئاسانی دەستبەرداری بێت.

تۆری هەواڵی سکای سپۆرتی ئەڵمانی بڵاویکردەوە، کارگێری باڤارییەکان پێشتر رایگەیاند ئەوان ئامادەن بەرامبەر 50 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری گۆڵکارەکەیان بن بۆ بارسێلۆنا، بەڵام ئەمڕۆ یانەکە نرخەکەی بۆ 60 ملیۆن یۆرۆ زیاد کردووە.

لە ماوەی رابردوو کارگێری بارسا ئۆفەرێکیان بەرامبەر نزیکەی 40 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی لیڤا پێشکەشی یانە ئەڵمانیەکە کرد، بەڵام ئۆفەرەکە رەتکرایەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button