ئه‌ڵمانیائه‌وروپائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

ووردەکاری گواستنەوەی لیڤا بۆ بارسێلۆنا

یاریگا
شەوی رابردوو زۆربەی هەرە زۆری سەرچاوە رۆژنامەوانیەکانی جیهان گواستنەوەی رۆبێرت لێڤاندۆبسکی هێرشبەری بایرن میونانشیان بۆ بارسێلۆنا پشت راستکردەوە.

دوای بڵاوبونەوەی ئەم دەنگۆیە، چەند رۆژنامەنوسێک ووردەکاری گرێبەستەکەیان بڵاوکردەوە، ماتیۆ مۆرێتۆ و توبی ئالتشڤێل پێیانوایە باڤارییەکان 50 ملیۆن بۆ گواستنەوەکە وەردەگرن 45 ملیۆن وەکو تێچووی گرێبەستەکە و 5 ملیۆن دیکە وەکو پاداشت دەبێت و گرێبەستەکەش بۆ ماوەی 4 ساڵ دەبێت.

لەلایەکی دیکەوە فلۆریان پلێتێنبێرگ لە تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرت دەڵێت گرێبەستەکە بۆ ماوەی سێ ساڵە لەگەڵ ساڵێکی زیادە بە گوێرە ئاستی یاریزانەکە.

Back to top button