ئه‌وروپائیسپانیا

بێنزیما ژمارەیەكی ڕائولی یەكسان كردەوە

یاریگا-

كەریم بێنزیمای فەڕەنسی و ئەستێرەی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی ژمارەیەكی ڕائول گۆنزالیزی ئەستێرەی پێشووی مێرینگی یەكسان كردەوە.

ڕیاڵ مەدرید لە یاریگای خۆیدا میوانداری لیڤانتی كرد و یاریەكەشی بە ئەنجامێكی گەورە و بە شەش گۆڵی بێ وەڵام لێ بردەوە ، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی 36ی خولی ئیسپانیا.

بێنزیما توانی لەو شەش گۆڵە گۆڵێك تۆمار بكات و بەو گۆڵەش ژمارەی گۆڵەكانی گەیاندە 323 گۆڵ و لەگەڵ ڕائول یەكسان بوویەوە وەك دووەم باشترین گۆڵكاری یانە شاهانەكە.

گۆڵكارە فەڕەنسیەكە بە 603 یاری گەشتە گۆڵی ژمارە 323 و ڕائول دوای ئەنجامدانی 741 یاری گەشتە ئەو ژمارەیە.

لە پلەی یەكەم كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەستێرەی پێشووی ڕیاڵ مەدرید دێت بە 451 گۆڵ.

بابەتی زیاتر

Back to top button