ئه‌وروپائیسپانیائینگڵته‌را

گواردیۆلا وادەی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی ئاشکرا دەکات

یاریگا
پێپ گواردیۆلا، راهێنەری ئیسپانی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی وادەی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی ئاشکرا دەکات.

راهێنەرەکەی ستیزن لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی سکای سپۆرت لەبارەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی دەڵێت “ من ئەگەر بمەوێت گرێبەستەکەم نوێ بکەمەوە، ئەوا وەرزی داهاتوو ئەو کارە دەکەم، بۆیە تا ئەو کاتە چاوەڕێ دەکەم بزانین دۆخەکە چۆن دەبێت “.

گواردیۆلا لەوەتەی ساڵی 2016 بووەتە راهێنەری مانچێستەر سیتی و گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی وەرزی داهاتوو کۆتایی دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button