ئیتاڵیا

هاندەرانی ناپۆلی داوای دەرکردنی سپالێتی دەکەن

هاندەرانی ناپۆلی رازی نین لە لوچیانۆ سپالێتی راهێنەری یانەکەیان.

ناپۆلی تا کۆتاییەکانی وەرز لە رکابەری بەدەستهێنانی خولی ئیتاڵیدا بوو بەڵام لەم دواییەدا ئاستی یانەکە بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی و هەلی بەدەستهێنانی ناسناوەکەی نەما. دوێنێش لە یاریگای دیێگۆ ئەرماندۆ ماڕادۆنا بە بانەری گەورە هاندەرانی یانەکە نوسیبوویان “سپالێتی بۆ دەرەوە”.

یەکێکی دیکە لە بانەرەکان نوسرابوو “سپالێتی پانداکەت دەدەینەوە ئەگەر یانەکە جێبهێڵیت” ئەمەش پاش ئەوەی ئۆتۆمبێلە پانداکەی ئەو راهێنەرە لەبەردەم ئەو هۆتێلە دزرا کە تێیدا دەمایەوە

ناپۆلی ٧ خاڵ لە پلەی یەکەم دوورکەوتۆتەوە و تەنها ٤ خاڵ لە یۆڤی پلە چوار دوورە بەڵام گەیشتنی بە خولی پاڵەوانەکان مسۆگەرکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button