ئه‌وروپائیسپانیا

ئەستێرەیەكی مەدرید لە هاویندا یانەكەی جێدەهێڵێت

یاریگا-

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا دووپاتیانكردووە ئیسكۆ ئالاركۆن لە گواستنەوەكانی هاوینەدا ڕیاڵ مەدرید جێدەهێڵێت.

گرێبەستەكەی یاریزانە 30 ساڵانەكە لە هاوینی ئەمساڵدا لەگەڵ یانەكەی بەسەر دەچێت و تا ئێستا گفتوگۆ سەبارەت بە نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی نەكراوە.

بەپێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی ڕۆشتنی ئیسكۆ لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ یەكلا بووەتەوە لە هاوینی داهاتوودا چونكە بە تەواوی لە پلانەكانی كارلۆ ئەنچیلۆتی چووەتە دەرەوە.

ناوی ئیسكۆ لەلایەن ڕۆژنامەكانەوە بە هەریەك لە یانەكانی سێڤییا ، ئێڤەرتۆن ، یوڤێنتوس ، فیۆرێنتینا و میلانەوە بەستراوەتەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button