ئه‌وروپا

پیكێ دوو یاریزانی بارسێلۆنا دەپاڵێوێت بۆ بردنەوەی باڵۆندۆر لە داهاتوودا

یاریگا-

جیرارد پیكێی ئیسپانی و بەرگریكاری یانەی بارسێلۆنای هەمان وڵات دوو یاریزانی بارسێلۆنا دەپاڵێوێت بۆ بردنەوەی باڵۆندۆر لە داهاتوودا.

لە لێدوانیدا بۆ تۆڕی سكای سپۆرت پیكێ ووتی: پێدری چەندین تایبەتمەندی هەیە بۆ بردنەوەی باڵۆندۆر لە داهاتوودا هەروەها گاڤیش ئەو یاریزانێكی زۆر باشە و شتانی نایاب دەكات بەو تەمەنە كەمەیەوە.

سەبارە بە یاریزانی باڵای خۆی لە بەرگری پیكێ ووتی: كاتێك مناڵ بووم نمونەی باڵام فێرناندۆ هیێرۆ بوو پاشسن ڕیۆ فێردیناند دواتر پۆیۆل و میلیتۆ.

هەروەها سەبارەت بە خۆشترین ساتی لە تۆپی پێدا بەرگریكارەكەی بلاوگرانا ووتی: ئەو كاتەی جامی جیهانیمان بردەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button