عێراقکوردستان

زاخۆ و نەورۆز ڕووبەڕووی نەفتی بەسڕا و مینا دەبنەوە

لە گەڕی 30 خولی نایابی عێڕاقیدا، ئەمڕۆ یانەی نەورۆز لە شاری بەسڕا و بە دیاریکراوی لە یاریگای فەیحا کاتژمێر 5:30 خولەک دەبێتە میوانی یانەی مینا، نەورۆز لە قۆناغی دووەمدا بە ئاستێکی باش و جێگیر دەرکەوتوووە و بۆ ئەمڕۆش بە هۆی کەڵەکە بوونی کارتە کانیان هەریەک لە ( ڕێکان ڕزگار و مەحەمەد سامی ) لە یانەکە دادەبڕێن، نەورۆز بە 35 خاڵ لە پلەی سێزدەمی خولەکە دێت و یانەی میناش لە بارو دۆخێکی خراپدایە لەم وەرزە و هەڕەشەی دابەزینی لە سەرە بۆ خولی یانە پلە یەکەکانی عێڕاق و لە پلەی نۆزدەیەم دێت بە 18 خاڵ.

یانەی زاخۆ دوای سەرکەوتنە گەورەکەی گەڕی ڕابردوو بەرامبەر یانەی هەولێر، هەوڵی بە دەستهێنانی دووەم سەرکەوتن دەدات لەسەریەک بە ڕاهێنەرایەتی ( فراس خەتیب)ـی سووری کاتێک لە یاریگای دووەمی زاخۆ بە بێ ئامادەبوونی هاندەرانی کاتژمێر 3:15 خولەک ڕووبەڕووی یانەی نەفتی بەسڕا دەبێتەوە، زاخۆ بۆ ئەم یاریە بە هۆی کارتی ڕەنگاو ڕەنگەوە بێ بەش دەبێت لە تواناکانی چوار یاریزانی کە بریتین لە هەریەک ( شڤان جەمیل ، ئەرکان ئەمیر، ئەمجەدوەلید ، فرانک سیدریک)
زاخۆ لە پلەی هەشتەمی خولی نایابی عێڕاقدایە بە 40 خاڵ و یانەی نەفتی بەسڕاش پلەی دوانزەمی گرتووە بە 35 خاڵ.

بابەتی زیاتر

Back to top button