ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگ

ئەگوێرۆ كاردانەوەی میسی ئاشكرا كرد دوای گەشتنی مەدرید بە یاری كۆتایی

یاریگا-

كون ئەگوێرۆ ، هێرشبەری پێشووی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین كاردانەوەی لیۆنێل میسی هاونیشتیمانی و ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی ئاشكرا كرد دوای بردنەوەی ڕیاڵ مەدرید لە مانچێستەر سیتی.

ڕیاڵ مەدرید بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە ڕیاڵ مەدریدی بردەوە و توانی خۆی بگەیەنێتە یاری كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

تۆڕی ESPN ئەگوێرۆی وەك بێژەری یاریەكە دەستنیشان كردبوو و لە كاتی بێژەریكردنی یاریەكە ئەگوێرۆ كورتە نامەیەكی لەلایەن لیۆنێل میسیەوە بۆ هات و كە تێیدا نووسی بووی: ئەمە گاڵتەیە و دوورە لە ڕاستیەوە.

ئەگوێرۆ وەڵامی میسی دەداتەوە و دەڵێت: لە من دەپرسی چی ڕوویداوە منیش وا شۆك بووم.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button