ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگ

بێنزیما ژمارەیەكی ڕۆناڵدۆی یەكسان كردەوە

یاریگا-

كەریم بێنزیمای فەڕەنسی و هێرشبەری یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی ژمارەیەكی مێژووی لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپادا تۆمار كرد.

ڕیاڵ مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە خۆی میوانداری مانچێستەر سیتی كرد و  توانی یاریەكەی بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لێ بباتەوە و خۆی بگەیەنێتە یاری كۆتایی چامپیۆنسلیگ.

گۆڵەكانی ڕیاڵ لەلایەن ڕۆدریگۆ دوو گۆڵ و كەریم بێنزیماوە تۆمار كران.

بە تۆماركردنی ئەو گۆڵە هێرشبەرە فەڕەنسیەكە كۆی گۆڵەكانی لەم وەرزەی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپادا گەیاندە 15 گۆڵ كە 10 گۆڵیان لە قۆناغی كرانە دەرەوەی خولەكە تۆمار كردووە و بەوەش ژمارەكەی كریستیانۆی یەكسان كردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button