ئهوروپائینگلتەراچامپیۆنزلیگ
پێکهاتەی پێشبینی کراوی ریال مەدرید و مانچێستەر سیتی
یاریگا–
یانەکانی ریال مەدریدی ئیسپانی و مانچێستەر سیتی ئینگلیزی ئەمشەو لە یاری گەڕانەوەی قۆناخی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگ رووبەڕووی یەکتری دەبنەوە و رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانی پێکهاتەی پێشبین کراوی هەردوو یانە بڵاودەکاتەوە.
لە پێکهاتەی هەردوو یانە چەند گۆڕانکاریەک بەدیدەکرێت، لە ریزەکانی شاهانەکان ئالابا بەهۆی پێکان یاری ناکات، لە شوێنی ئەو ناچۆ بەشداری دەکات. هەروەها کاسێمیرۆ لە پێکانەکەی گەڕاوەتەوە و لە پێکهاتەی ئەمشەوی یانەکەی دەبێت.
لەلایەکی دیکەوە لە ریزەکانی یانە ئینگلیزیەکەش کایل وۆلکەر و کانسێلۆ گەڕاونەتەوە و سەرکردایەتی هێلی بەرگری یانەکەیان دەکەن.