ئیسپانیاگرنگترین

چاوەڕواننەکراو! ئەنشڵۆتی بیر لە وازهێنان دەکاتەوە

یاریگا-کارلۆ ئەنشلۆتی بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو رایدەگەیەنێت پاش رۆیشتن لە ریاڵ مەدرید بیر لە وازهێنان دەکاتەوە.

کارلۆ لە پرێس کۆنفرانسی ئەمڕۆی بەر لە یارییەکەی مان ستی وتی “رەنگە ریاڵ مەدرید کۆتا کاری من بێت، بەڵام ئەگەر مەدرید بیەوێت بۆ ١٠ ساڵی دیکە لێرە بمێنمەوە ئەوا دەمێنمەوە”.

پرسیاری ئەوە لە راهێنەرە ئیتاڵییەکە کرا، ئەمە بۆ یانەکانە یاخود هەڵبژاردەکان ئەویش وتی “دەکرێت جیاواز بێت و ئەرکی هەڵبژاردەیەک وەربگرم بۆ نموونە کەنەدا! بۆ نا”.

سبەینێ لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ تیمەکەی کارلۆ دوای بردنەوەی ناسناوی ئەم وەرزەی لالیگا، رووبەرووی مان سیتی دەبێتەوە و جەنگی گەیشتن بە یاری کۆتایی خولی پاڵەوانەکان ئەنجام دەدەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button