ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگ

لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی ڕیاڵ مەدرید بۆ یاریەكەیان بەرامبەر مانچێستەر سیتی

یاریگا-

كارلۆ ئەنچیلۆتی ئیتاڵی و ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی یانەكەی بۆ یاریەكەیان بەرامبەر مانچێستەر سیتی بڵاوكردەوە.

وا بڕیارە سبەینێ چوارشەممە كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان ڕیاڵ مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە خۆی میوانداری مانچێستەر سیتی دەكات لە میانەی یاری گەڕانەوەی قۆناغی پێش كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپادا.

یاری چوون بە بردنەوەی سیتی بە چوار گۆڵ بەرامبەر سێ گۆڵ كۆتایی هات.

لە لیستەكەدا داڤید ئالابا دەبیندرێت وهەریەك لە هازارد و بەیڵ و ئیسكۆ نابیندرێن.

لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی ڕیاڵ مەدرید:

بابەتی زیاتر

Back to top button