ئه‌وروپائیسپانیا

كۆرتوا: بەجۆرێك ئاهەنگیان بۆ بردنەوەی كلاسیكۆ دەگێڕا وەك ئەوەی نازناوەكەیان بردبێت

یاریگا-

تیبۆ كۆرتوای بەلجیكی و گۆڵپارێزی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی گاڵتە بە بارسێلۆنای ڕكابەریان دەكات دوای بردنەوەی نازناوی لالیگا.

ڕیاڵ مەدرید بە شێوەیەكی فەرمی توانی نازناوی لالیگا بباتەوە دوای بردنەوەیان لە ئیسپانیۆل بە ئەنجامی چوار گۆڵی بێ وەڵام ، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی 34ی خولەكەدا.

لە كاتی ئاهەنگگێڕانەكانیان بە مەبەستی بردنەوەی نازناوەكە كۆرتوا ووتی: شكستەكەمان بەرامبەر بارسێلۆنا هاندەرێكی گەورە بوو بۆ ئێمە بۆ بردنەوەی خولەكە ، بەڵام ئەو كات هەندێك وا ئاهەنگیان دەگێڕا وەك ئەوەی نازناوەكەیان بردبێتەوە.

هەروەها ووتی: دەبوو ئەمڕۆ نازناوەكە یەكلا بكەینەوە چونكە هەموو شتێكمان ئامادە كردبوو هاوڕێ و خێزان و هاندەرانمان ئامادە بوون هیچ ڕێگایەك نەبوو كە شكست بهێنین.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button