ئهمریکا
ئەلیسۆن:هیچ مەجالێك نیە بۆ هەڵەكردن بەرامبەر ئەرجەنتین
یاریگا- ئەلیسن بەیكەر گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی بەڕازیل هاوڕێكانی ئاگادار دەكاتەوە كە نابێت هیچ هەڵەیەك بكەن بەرامبەر لیۆنێل میسی ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین.
وا بڕیارە ئەرجەنتین و بەڕازیل لە قۆناغی پێش كۆتایی كۆپا ئەمریكا ڕووبەڕووی یەك ببنەوە،پێشتر گۆڵپارێزە بەڕازیلیەكە دوو جار ڕووبەڕووی میسی بووەتەوە لە ڕۆما و لیڤەرپول هەردوو جارەكە لە میسی بردووەتەوە و لە چامپیۆنس لیگ ئەستێرە ئەرجەنتینیەكەی كردووەتە دەرەوە.
لە كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی پێش یاریەكەیان بەرامبەر ئەرجەنتین ئەلیسۆن ووتی: متمانەم بە هەلبژاردەكەم و هاوڕێكانم هەیە، لە تواناماندا هەیە یاریەكی جوان پێشكەش بكەین و ئامادەین بۆ هەموو شتێك.
بەردەوام بوو ووتی: لە یاریەكی وا گرنگ هیچ مەجالێك نیە بۆ هەڵە كردن، هەمووان بەو پەڕی توانایانەوە یاری دەكەن.