
یاریگا –
بە کەمتر لە دوو مانگ بۆ دەستپێکردنی یارییەکانی مۆندیال، هەواڵێکی دڵخۆشکەر بە هاندەرانی بەڕازیل دەدرێت.
سامبا بە راهێنەرایەتی کارکۆ ئانچێلۆتی چاویان لە بردنەوەی نازناوە دڵخوازەکەیانە کە پێنج جار بوونەتە پاڵەوانی و لەوەتەی ساڵی 2002 لێی دوورکەوتوونەتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی چاهێ مۆتا، ئێستیڤاو ویلیان کە ئێستا بەهۆی پێکانەوە لە چێڵسی دابڕاوە، لە ماوەی 15-20 رۆژی دیکە دەگەڕێتەوە بۆ یاریکردن.
ئێستیڤاو بە سەرەتایەکی نایابەوە لەگەڵ بلووز دەرکەوت، بەڵام پێکانی یەک لەدوای یەک نەیانهێشت تەواوی تواناکانی خۆی پیشان بدا. بەجۆرێک، مەترسی هەبوو کە بۆ یارییەکانی مۆندیالیش نەگەرێتەوە.
ئەم هەواڵە بۆ ئانچێلۆتی لەکاتێکدایە کە هەڵبژاردەکەی لە 30 و 7ی مانگی داهاتوو لە دوو یاریی دۆستانەدا رووبەڕووی پەناما و میسڕ دەبێتەوە. بەوەش کاتی تەواوی دەبێت بۆ هەڵسەنگاندنی دۆخی ئێستڤاو.
Exame aponta lesão, mas previsão é de que Estêvão retorne antes da convocação da Seleção para a Copahttps://t.co/m00FfXVYPu
— Cahê Mota (@cahemota) April 19, 2026
گەڕانەوەی ئێستیڤاو بژاردەکانی هێڵی هێرشبەریی بەردەست راهێنەرە ئیتاڵییەکە زیاتر دەکات بەتایبەت لە نەبوونی سوپەرستارێکی وەک رۆدریگۆ.



