ئه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نسا

‎پۆچێتینیۆ باس لە چارەنوسی ئێمباپێ دەکات

‎یاریگا-
‎ماوریسیۆ پۆچێتینیۆ، راهێنەری فەرەنسی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا هاندەرانی یانەکەی دڵنیا دەکاتەوە خۆی و کلیان ئێمباپێ لە یانەکەیان دەمێننەوە.

‎راهێنەرەکەی شازادەکان لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یاری گەڕی داهاتوو یانەکەی گووتی ” زۆر دەنگۆی ناراست سەبارەت بە داهاتووی خۆم گوێ لێبووە، هاندەران دڵنیا دەکەمەوە 100% من و ئێمباپێ لە یانەکەمان بەردەوام دەبین، ئەمڕۆ بەم شێوەیە بەڵام کەس ئاگاداری سبەی نیە “.

‎ئەم قسانەی پۆچێتینیۆ لە کاتێکدایە ئێمباپێ ئەم هاوینە گرێبەستەکەی کۆتایی دێت و تاوەکو ئێستا ئامادەنیە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button