ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگ

پاڵێوراوانی خەڵاتی باشترین یاریزانی هەفتەی چامپیۆنسلیگ

یاریگا-

دوای تەواو بوونی هەردوو یاری چوونی قۆناغی پێش كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا ، چوار یاریزان پاڵێوراوان بۆ بردنەوەی خەڵاتی باشترین یاریزانی هەفتە.

هەژماری فەڕمی چامپیۆنسلیگ لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر هەریەك لە یاریزانان ( كەریم بێنزیما ، بێرناردۆ سێلڤا ، تیاگۆ ئەلكانتارا ، فۆیس )ی وەك پاڵێوراوی خەڵاتی باشترین یاریزانی هەفتە دیاریكردووە.

– بێنزیما بەرامبەر مانچێستەر سیتی توانی دوو گۆڵ تۆمار بكات.

– فۆیس بەرامبەر ڤیاڕیاڵ توانی ئاستێكی بەرز پێشكەش بكات.

– بێرناردۆ سێلڤا بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید توانی گۆڵێك تۆمار بكات.

– تیاگۆ ئەلكانتارا بەرامبەر ڤیاڕیاڵ ئاستێكی بەرزی پێشكەش كرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button