یانەیەکی جیاوازە؛ پیتەر چیک رەخنەی توند لە شێوازی کارکردنی ئێستای چێڵسی دەگرێت
"چیدیکە چێڵسی ناناسمەوە"

یاریگا –
پیتەر چیک، ئەو ناوەی بۆ هەمیشە لە مێژووی چێڵسی وەکوو دیوارێکی پۆڵایین دەمێنێتەوە، دوای چوار ساڵ لە جێهێشتنی پۆستە کارگێڕییەکەی، رەخنەی توند لە کارگێڕیی ئێستای یانەکە دەگرێت.
چیک کە 15 ساڵی وەکوو یاریزان و راوێژکاری تەکنیکی لە ستامفۆردبریج بەڕێکرد، ئێستا لە چاوپێکەوتنێکی نوێدا لەگەڵ تۆڕی ئاتلێتیک دەڵێت ئەو چێڵسییەی دەیبینێت، هیچ پەیوەندییەکی بەو قەڵا سەربەرزەوە نییە کە تێیدا گەورە بوو.
Petr Cech spent 15 years at Chelsea.
During his time at the club, he won the Premier League (four times) and the Champions League, and even spoke to fans protesting against the European Super League in 2021.
Given his association with the club as both a player and a technical… pic.twitter.com/JJ7PckARhv
— The Athletic | Football (@TheAthleticFC) May 3, 2026
قەیرانی ناسنامە: یانەیەکی دیکە، ئەقڵیەتێکی دیکە
چیک بەراشکاوی باسی گۆڕانکارییە بنەڕەتییەکانی ژێر سێبەری خاوەندارێتی ‘BlueCo’ دەکات و دەڵێت؛
ئەگەر لە نزیکەوە لەوێ نەبیت، تێناگەیت چی دەگوزەرێت. بینین و تێڕوانینی ئەوان بۆ بەڕێوەبردنی یانەکە و چۆنیەتی ئەنجامدانی کارەکان، بە تەواوی جیاوازە لەوەی پێشتر هەبوو.
چیک ئاماژە بەوە دەکات کە چێڵسی ئێستا خاوەنی ئەقڵیەتێکی جیاوازە، کە وا دیارە مەبەستی لەوەیە ئەو ئەقڵیەتە براوەیەی سەردەمی ئابرامۆڤیچ چیدیکە نەماوە.
ستراتیژیی ساختە: بۆچی گەنجەکان شکستیان هێنا؟
یەکێک لە خاڵە هەرە توندەکانی رەخنەکانی چیک، خەرجکردنی 1.5 ملیار پاوەندە بۆ کڕینی یاریزانی لاو. چیک دەڵێت؛
دەتوانیت یاریزانی لاو و بەهرەمەندت هەبێت و هەندێک جاریش ببیە براوە، بەڵام ئەوە زۆر دەگمەنە.
گۆڵپارێزە چیکییەکە پێی وایە چێڵسی هەڵەیەکی کوشندەی کردووە کە ناوەڕۆکی تێکداوە.
بۆ بردنەوەی چامپیۆنزلیگ یان پرێمەرلیگ، پێویستت بە یاریزانی بەئەزموونە کە لە کاتی سەخت رێگەی راست پێشانی لاوەکان بدەن. کاتێک زۆربەی تیپەکە گەنج بن و تووشی دۆخێکی خراپ دەبن، تەنیا سەیری یەکتری دەکەن و دەپرسن؛ کێ هاوکاریمان دەکات؟
کێشەی گۆڵپارێز و فەلسەفەی پاسدان
وەکوو یەکێک لە باشترین گۆڵپارێزەکانی مێژوو، چیک شیکاری بۆ ئاستی رۆبێرت سانچێز و فۆرسێن دەکات. ئەو پێی وایە گۆڵپارێزەکانی ئێستای چێڵسی قوربانیی سیستەمەکەن.
ئەگەر تیپەکە تێکچووبێت، گۆڵپارێزەکەش تووشی کێشە دەبێت چونکە زیاتر رووبەڕووی مەترسی دەبێتەوە.
هەروەها رەخنە لەو فەلسەفەیە دەگرێت کە دەڵێت گۆڵپارێز دەبێت وەکوو یاریزانێکی ناوەند بێت.
تۆ بە پاسدان لە ناوچەی سزا یاریی نابەیتەوە، بەڵکوو بە گەڕاندنەوەی تۆپە مەترسیدارەکان دەیبەیتەوە. دۆنارۆما لە یارییەکەی بەرامبەر ئارسیناڵ بە قاچەکانی باش نەبوو، بەڵام دوو گۆڵی مسۆگەری گەڕاندەوە و یارییەکەی بۆ میلان بردەوە. گرنگ ئەوەیە گۆڵپارێز، گۆڵپارێز بێت!
میراتێک کە لە دەست چوو
چیک هاوسۆزی خۆی بۆ هاندەرانی چێڵسی دەربڕی و گوتی؛
میراتی ئەم یانەیە بردنەوەی نازناو بوو. هاندەرێک کە 15 ساڵ تەنیا سەرکەوتنی بینیبێت، مافی خۆیەتی ئێستا تووڕەبێت و پرسیار بکات.



