
یاریگا –
چیرۆکی گواستنەوەی بێرناردۆ سیلڤا، ئەستێرەی پورتوگالی یانەی مانچێستەر سیتی خەریکە بە تەواوەتی رووندەبێتەوە و گەیشتووەتە وێستگەی کۆتایی.
بەگوێرەی نوێترین راپۆرتی رۆژنامەی توتۆ سپۆرت، سیلڤا لە هەموو کاتێک زیاتر لە پۆشینی درێسی بارسێلۆنا نزیک بووەتەوە و تەنیا چەند وردەکارییەکی بچووک ماوە بۆ ئەوەی یانەکە بە فەرمی گرێبەستەکە رابگەیەنێت.
رۆژنامەکە ئەوەشی خستووتەڕوو، گرنگترین خاڵ لەم هەواڵەدا ئەوەیە کە سیلڤا بڕیارێکی مێژوویی داوە؛ بە کەمکردنەوەی مووچەکەی بۆ کەمتر لە نیوەی ئەو بڕەی کە ئێستا لە مانچێستەر سیتی وەریدەگرێت رازی بووە. ئەم هەنگاوەی سیلڤا وەکوو کلیلی سەرکەوتنی گرێبەستەکە دەبینرێت، چونکە یانەی بارسێلۆنا بەهۆی کێشە داراییەکان و یاسای یاریی خاوێن نەیدەتوانی مووچە بەرزەکەی ئەستێرە پۆرتوگالییەکە دابین بکات.
🔎”#BernardoSilva al #Barcellona“, il mercato #Juve incassa il colpo ma…Cosa sta succedendo https://t.co/mXCCcdPQDa
— Tuttosport (@tuttosport) May 2, 2026
سەرەڕای ئەوەی یانە گەورەکانی وەکوو یوڤێنتوس و گاڵاتاسەرای بە چڕی چاودێری دۆخەکەی دەکەن، بەڵام سیلڤا بڕیاری خۆی داوە. ئەو دەیەوێت لە ئاستی یەکەمی تۆپی پێی ئەوروپا بمێنێتەوە و تەنیا پڕۆژەکەی هانزی فلیک بە گونجاو دەبینێت بۆ داهاتووی خۆی.
لە لایەکی دیکەوە، هانزی فلیک، بە پەرۆشەوە چاوەڕێی هاتنی سیلڤا دەکات. فلیک پێی وایە ژیریی تەکنیکی سیلڤا، دەتوانێت شێوازی یاریکردنی بارسا بگۆڕێت و جێگیرتری بکات.



