ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگ

لێدوانەكانی ڤاڵڤێردی پێش یاریەكەیان بەرامبەر سیتی

یاریگا-

تەواوی لێدوانەكانی فیدی ڤالڤێردی ئۆرۆگوای و ئەستێرەی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی بۆ یاریەكەیان بەرامبەر مانچێستەر سیتی.

وا بڕیارە سبەینێ سێشەممە كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان مانچێستەر سیتی لە یاریگای ئیتیحادی تایبەت بە خۆی میوانداری ڕیاڵ مەدرید بكات ، لە میانەی یاری چوونی قۆناغی پێش كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپادا.

لێدوانەكانی ڤاڵڤێردی:

ڤالڤێردی: یاریكردن بە دڵ و مێشك ڕۆڵێكی گرنگ دەبینن ، هەروەها پێوویست ئارام و لەسەر خۆ بین.

ڤالڤێردی: هەمیشە هەوڵم داوە هەموو شتێك پێشكەشی یانەكەم بكەم ، لە هێڵی ناوەنددا دەتوانم تواناكانی خۆم پێشكەش بكەم لە ڕووی بەرگری و هێرشبردنەوە ، بەڵام لە هەر شوێنێك یاری بكەم باشترینی خۆم پێشكەش دەكەم.

ڤاڵڤێردی: متمانە؟ لە هەموو ڕوویەكەوە بەهێزین ، لە یاری چوون بەرامبەر پاریس خراپ بووین بەڵام لە یاری گەڕانەوەمان جیاواز بووین ، هەروەها بەرامبەر چێڵسی لە چەند ڕوویەكەوە خراپ بووین لە یاری گەڕانەوەمان ، هیوادارم بەرامبەر سیتی لە هەردوو یاری هاتن و چوون باش بین.

ڤاڵڤێردی: من باشتر دەبم بە بوونی هاوڕێكانم ، بەهۆی پێكانەوە شوێنی خۆم لە پێكهاتەی سەرەكی لەدەستدا بوو بەڵام تۆپی پێ هەموو كات چانسێكی دیكەت پێ دەبەخشێت.

ڤاڵڤێردی: شێوازی گواردیۆلا؟ ئەوان زۆر بە باشی كار دەكەن ، بەڵام ئێمە هەوڵ دەدەین هەموو یاریەك ببەینەوە لە هەر پاڵەوانیەتیەك بێت ، هەوڵ دەدەین باشترینی خۆمان پێشكەش بكەین.

ڤاڵڤێردی: ئێمە ئامادەین چێژ لە هەموو ساتێك وەربگرین ، كاتێك ئەم درێسە لەبەر دەكەیت ، دەتەوێت هەموو شتێك ببەیتەوە ، ئەوە بەشێكە لە مێژوو و شكۆی مەدرید.

بابەتی زیاتر

Back to top button