ئه‌وروپائینگڵته‌را

زوما پێنج ساڵ زیندانی دەکرێت

یاریگا
‎کورت زوما، بەرگریکاری یانەی وێستهام یونایتد بەهۆی ئازاردانی پشیلەیەک لەوانەیە ساڵانێک لە زیندان بەسەر ببات.

‎رۆژنامەی ئاتلێتیکی بەریتانی بڵاویکردەوە، دوای بڵاوبونەوەی گرتە ڤیدیۆی ئازاردانی پشیلەیەک لەلایەن بەرگریکارەکەی یانە لەندەنیەکە، دادوەری لەندەن بانگهێشتی ئەو یاریزانەی کرد و، بەم هۆیەوە سزایەکی قورس چاوەڕێ ئەو یاریزانە دەکات.

‎سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە سزاکەی زوما لەوانەیە پێنج ساڵ زیندانی کردنی بێت، بۆیە ئەو یاریزانە چاوەڕێ بریاری کۆتایی دادوەر دەکات.

Back to top button