یاریگا
زوما بەهۆی ئازاردانی پشیلەیەک داوای لێبوردن دەکات
یاریگا-
کۆرت زوما، بەرگریکاری یانەی وێستهام یونایتدی ئینگلیزی بەهۆی ئازاردانی پشیلەکەی داوای لێبوردن دەکات.
رۆژنامەی سەنی بەریتانی گرتە ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە لە گرتە ڤیدیۆکەدا دەردەکەێت بەرگریکارەکەی یانە ئینگلیزیەکە پشیلەکەی ئازار دەدات، دوای بڵاوبونەوەی گرتەکە ئەو یاریزانە پەیامێکی بڵاوکردەوە و، داوای لێبوردن دەکات.
زوما لە پەیامەکەیدا دەڵێت ” داوای لێبوردن دەکەم رەفتارەکەم بەرامبەر پشیلەکە باش نەبوو “.