ئه‌وروپائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

چێڵسی دەستبەرداری بەرگریکارێکی دەبێت

یاریگا
یانەی چێڵسی ئینگلیزی لە پێناو گواستنەوەی بەرگریکارێکی نوێ بۆ ریزەکانی، بریاریداوە دەستبەرداری کورت زوما بەرگریکاری یانەکەیان بن و یانەی وێستهام یونایتدیش نزیکە لە گواستنەوەی.

رۆژنامەی ئاتلێتیک بڵاویکردەوە بلوز رازی بووە بەرامبەر 30 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری بەرگریکاری فەرەنسی بێت و چاوەڕێ دەکرێت ئەو بەرگریکارە بەم زووانە ریزەکانی یانەکەی جێبێڵێت. لە بەرامبەردا بلوز دەیەوێت بە داهاتی فرۆشتنی ئەو یاریزانە، بەرگریکارێکی دیکە بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە.

زوما تاوەکو هاوینی ساڵی 2023 گرێبەستی لەگەڵ یانەی چێڵسی هەیە، بەڵام دوای هاتنی توماس توخێل ئەو یاریزانە زۆر بە کەمی یاری پێدەکرێت و ئەویش بریاریداوە یانەکەی جێبێڵێت.

Back to top button