ئه‌وروپافه‌ره‌نسا

پاریس ئۆفەرێكی خەیاڵی پێشكەشی ئیمباپێ دەكات

یاریگا-

ئیدارەی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی بەردەوامن لە هەوڵدان بۆ ڕازیكردنی كیلیان ئیمباپێی فەڕەنسی و ئەستێرەی یانەكەیان كە لەیانەكە بمێنێتەوە.

لش هاوینی ئەمساڵدا گرێبەستەكەی كیلیان لەگەڵ پاریس بەسەردەچێت و تا ئێستاش یاریزانەكە داهاتووی خۆی یەكلا نەكردووەتەوە.

بەپێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەی لو پاریزیانی فەڕەنسی پاریس خۆ بەدەستەوە نادات و بەردەوامە لە هەوڵدان بۆ ڕازیكردنی هێرشبەرەكە و ئەمجارە ئۆفەرێكیان بە موچەی ساڵانەی 50 ملیۆن یۆرۆ پێشكەشكردووە.

هەروەها هەمان سەرچاوە ئاشكرایكردووە یانە فەڕەنسیەكە 100 ملیۆن یۆرۆ وەك پاداشت بە یاریزانەكە دەدات لە ئەگەری مانەوەی لە یانەكەیان.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button