ئه‌وروپائیتاڵیا

مۆراتا باس لە هۆكاری شكستهێنانی پەیوەندیكردنی دەكات بە بارسێلۆناوە

یاریگا-

ئەلڤارۆ مۆراتای ئیسپانی و هێرشبەری یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی باس لە مانەوەی دەكات لە ڕیزەكانی یانەكەی لە كاتێكدا وەرزی ڕابردوو بارسێلۆنا گرنگی بە گواستنەوەی یاریزانەكە دەدا.

لە لێدوانیدا بۆ پێگەی فوتبۆڵ ئیتالیا مۆراتا ووتی: چەند بژاردەیەك لە بەردەمم بوو ، قسەم لەگەڵ ڕاهێنەر كرد و ڕازی كردم كە بمێنمەوە.

هەروەها ووتیشی: من هێرشبەرێكی جەستەی نیم و پێوویستم بە بۆشاییە بۆ ڕاكردن ، ئەلیگری پێی ووتم كە یوڤێنتوس خەریكە هێرشبەرێك دەگوازێتەوە بۆیە وەك هێرشبەری پاڵپشت مامەوە.

لەم وەرزەی خولی ئیتاڵیدا مۆراتا بەشداری لە 31 یاریدا كردووە و توانیویەتی هەشت گۆڵ تۆمار بكات و شەش گۆڵیش درووست بكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button