ئه‌وروپائینگلتەرا

فەرمی: ڕۆناڵدۆ بەرامبەر لیڤەرپول بەشداری ناكات

یاریگا-

بەشێوەیەكی فەرمی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی و ئەستێرەی یانەی مانچێستەر یۆنایتدی ئینگلیزی بەشداری یاریەكەیان بەرامبەر لیڤەرپول ناكات.

وا بڕیارە ئەمشەو كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان لیڤەرپول لە یاریگای ئەنفێلدی تایبەت بە خۆیان میوانداری مانچێستەر یۆنایتد بكات.

لیڤەرپول بە كۆكردنەوەی 73 خاڵ لە ڕیزبەندی دووەم دێت و شەیتانە سورەكانیش بە كۆكردنەوەی 54خاڵ لە پلەی پێنجەمی خولەكە دێت.

هەژماری فەڕمی مانچێستەر لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر كەمێك پێش ئێستا بەیاننامەیەكیان بڵاو كردەوە و تێیدا هاتووە:

” خێزان لە هەموو شت گرنگترە ، ڕۆناڵدۆ لەم كاتە زۆر سەختەدا پشتیوانی خۆشەویستەكانی دەكات ، بەم شێوەیە ئێمە دووپاتیدەكەینەوە كە ئەو بەشداری لە یاریەكەی بەرامبەر لیڤەرپول ناكات لە ئەنفێلد”.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button