ئه‌وروپائیسپانیا

بەپەلە: یاریزانێكی ڕیاڵ مەدرید تووشی پێكان بوو

یاریگا-

یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی گورزێكی كوشندەی بەركەوت بە پێكانی یەكێك لە یاریزانە گرنگەكانی یانەكەی.

وا بڕیارە سبەینێ ئۆساسۆنا لە یاریگای خۆیدا میوانداری ڕیاڵ مەدرید بكات ، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی 33ی خولی ئیسپانیا.

كەمێك پێش ئێستا كۆتا ڕاهێنانی ڕیاڵ مەدرید بۆ یاریەكەیان بەرامبەر ئۆساسۆنا بەڕێوە چوو كە بەهۆی پێكانەوە كاسیمیرۆ نەیتوانیوە ڕاهێنانەكان ئەنجام بدات.

بەپێی زانیاریەكانی بەرنامەی چیرنگیتۆی ئیسپانی كاسیمیرۆ پێكانی هەیە لە ماسولكەكانیدا و ناتوانێت لە یاریەكەی بەرامبەر ئۆساسۆنا بەشداری بكات و هەروەها گومان لە بەشداریكردنیشی هەیە لە یاریەكەیان بەرامبەر مانچێستەر سیتی لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپادا.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button