ئیتاڵیا

هاندەرانی یۆڤی داوای دوورخستنەوەی ئالێگری دەکەن

یاریگا-هاندەرانی یانەی یوڤێنتۆس چیتر ئارامییان نەماوە و داوا دەکەن ماسیمیلیانۆ ئالێگری دووربخرێتەوە.

شەوی رابردوو  یۆڤی هەلی بەدەستهێنانی ناسناوی ئەم وەرزەی خولەکەی نەما پاش بەرامبەربوون لەگەڵ بۆلۆنیا، لەو یارییەی نزیکەی ١٥ خولەک  تیمی بەرامبەر بە دوو یاریزان کەمتر یارییان کرد.

لاپۆ ئێلکان یەکێک لە نەوەکانی بنەماڵەی ئالیێنی خاوەنی یانەکە چووە ریزی هاندەران و داوای دوورخستنەوەی کرد، ئەمە جگە لەوەی هاشتاگی (ئالێگری_بۆدەرەوە) لە تویتەر لە ئیتاڵیا لەو هاشتاگانە بوو زۆرترین جار بەکار هات.

یەکێک لە هاندەرەکان نوسیوییەتی “ئالێگری جادووکەرە چونکە دەتوانێت تۆپی پێ لە یۆڤی بشارێتەوە هەر کاتێک یارییان هەبێت”.

بەشێکی زۆری تویتەکانیش داوا لە یانەکە دەکەن هەوڵ بدەن ئەنتۆنیۆ کۆنتی بگەڕێننەوە بیانکۆنێری و بە تاکە چارەسەری دەبینن.

یۆڤی لە پلەی چوارەمی ریزبەندی کاڵچیۆ یە و ترسی ئەوەشی لەسەرە  داببەزێت بۆ پێنجەم و بەشداری خولی پاڵەوانەکان نەکات ئەگەر رۆماکەی خۆزێ مۆرینهۆ بەردەوام بێت لەو ئاستە بەرزەی نیشانی دەدەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button