ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

کاپتنەکەی میلان پەیوەندی بە لازیۆوە دەکات

یاریگا-ئالیسیۆ رۆمانیۆلی کاپتنی یانەی ئەیسی میلان بە مەرجەکانی یانەی لازیۆ رازی بووە.

بەگوێرەی کاڵچیۆ مێرکاتۆ، رۆمانیۆلی و لازیۆ گەیشتوونەتە رێککەوتنی کۆتایی ئەمەش بەهۆی ئەوەی گرێبەستی رۆمانیۆلی هاوینی ئەمساڵ بەسەردەچێت و لەگەڵ رۆسۆنێری لەسەر مانەوە رێکنەکەوتن.

ناوبراو بە کەمی لە پێکهاتەی سەرەکی میلان دەبینرا، بەهۆی پێکانە یەک لەدوای یەکەکانی و وەکو سەرچاوەکەش ئاماژەی پێکردووە خۆیشی هاندەرێکی منداڵیی لازیۆ یە و دەیەوێت لەگەڵ ماوریسیۆ ساری کار بکات. هەر بۆ ئەوەش بە موچەیەکی کەمتر لەوەی ئێستای میلان رازی بووە.

ناوبراو لە ٢٠١٥دا بەرامبەر بە ٢٥.٥ ملیۆن یۆرۆ لە رۆماوە روویکردە میلان.

بابەتی زیاتر

Back to top button