ئیتاڵیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

ئۆریجی و میلان رێککەوتوون

یاریگا-راپۆرتە رۆژنامەوانییەکانی ئەمڕۆ باس لەوە دەکەن دیڤۆک ئۆریجی هێرشبەری لیڤەرپوول لەگەڵ ئەیسی میلان رێککەوتوون.

دیڤۆک تەمەنی تەنها ٢٧ ساڵە بەڵام چیتر لە لیڤەرپوول جێگەی نابێتەوە و هاوینی ئەمساڵیش گرێبەستەکەی بەسەردەچێت. سپۆرت میدیاسێتی ئیتاڵی دەڵێت ناوبراو گرێبەستێک بۆ سێ وەرز لەگەڵ رۆسۆنێری واژۆدەکات و موچەکەشی نزیکەی ٣.٥ ملیۆن یۆرۆی ساڵانەیە.

گۆڵکارە بەلجیکییەکە تەنها لە ١٤ یاری ئەم وەرزە بەشداری پێککراوە، لەگەڵ ئەوەشدا خاوەنی پێنج گۆڵ و سێ ئەسیستە.

Back to top button