ئاسیائه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نسا

‎قەتەرییەکان واز لە پاریس سانجێرمان دێنن

یاریگا
‎دەنگۆیەکی بەهێز بڵاوبووەتەوە گوایە سندوقی وەبەرهێنانی قەتەری کە خاوەنی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسین، ئەو یانەیە دەفرۆشنەوە.

‎ئیدۆ ئاگیرێ رۆژنامەنوسی ئیسپانی لە کەناڵی ئێلچرینگیتۆ ئاشکرای کردووە، سندوقی وەبەرهێنانی قەتەری کە تەمیم بن حەمەد ئال سانی خاوەندارییەتی دەکات، بریاریداوە یانەکە بفرۆشنەوە، هۆکارەکەش بۆ ئەوە دەگەڕێننەوە کە بێ هیوا بوینە لە نوێکردنەوەی گرێبەستی کلیان ئێمباپێ هێرشبەری یانەکەیان و، ئەو یاریزانە بریاریداوە پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە بکات.

‎دوای بڵاوبونەوەی ئەم هەواڵە، محەمەد کەعبی رۆژنامەنوسی قەتەری نزیک لە یانە فەرەنسیەکە هەواڵەکەی رەتکردەوە و بڵاویکردەوە، ئەم دەنگۆیانە راست نین و بەم دواییە شازادەکان ئۆفەرێکی خەیاڵیان پێشکەش بە گۆڵکارەکەیان کردووە و ئەویش بیر لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی دەکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button