ئه‌ڵمانیائه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

بایرن میونشن وەڵامی دەنگۆی چوونی لیڤاندۆڤسکی بۆ بارسێلۆنا دەداتەوە

یاریگا
کارگێری یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا رایدەگەینێت ئەوان هیچ ئۆفەرێکیان بۆ گواستنەوەی رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی پێنەگەیشتووە و داوای مانەوەی دەکەن.

دوای بڵاوبونەوەی دەنگۆی رێکەوتنی هێرشبەرە پۆڵەندیەکە لەگەڵ بلاوگرانا، فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بەدواداچوونی بۆ دەنگۆکە کرد و دەرکەوت ئەو یاریزانە هیچ گفتوگیەکی لەمجۆرەی لەگەڵ یانەکەی نەکردووە، بەڵام لە هەمان کاتدا بەرێوەبەری کارەکانی گفتوگۆی لەگەڵ یانە کەتەلۆنیەکە کردووە و ئەو دەنگۆیانەش راستن.

دوێنێ کەناڵێکی فەرمی پۆڵەندی ئاشکرای کرد کە لیڤا لەگەڵ بارسێلۆنا گەیشتووەتە رێکەوتن و وەرزی داهاتوو پەیوەندی بەم یانەیەوە دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button