ئه‌ڵمانیائیسپانیا

بارسێلۆنا هیچ بڕە پارەیەک بە بایرن میونشن نادات

یاریگا –

بەپێچەوانەی دەنگۆکان، بارسێلۆنا دوای گواستنەوەی رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی بە بڕی 45 ملیۆن یۆرۆ لە بایرن میونشن هیچ پارەیەکیتر نادات.

لەماوەی رابردوودا بانگەشەی ئەوە دەکرا کە بارسا ناچار بووە بڕگەی دووەمی پاداشت کە لە هاوینی 2022دا لەگەڵ بایرن رێککەوتنی لەسەر کراوە، بەهۆی لیڤاندۆسکییەوە کە لەم وەرزەدا 25 گۆڵی کردووە دەبێت یانە کاتالۆنییەکە بڕی 1.25 ملیۆن یۆرۆ بداتە یانە ئەڵمانییەکە.

لیڤاندۆڤسکی بە بڕی 45ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ 5 ملیۆنی دیکە لە بڕگەی گۆڕاودا پەیوەندی بە بارسا کرد، ئەمەش مەرجی ئەوە بوو کە لە هەر چوار وەرزی گرێبەستەکەیدا گەر 25 گۆڵ تۆمار بکات، واتە بۆ هەر وەرزێک لیڤاندۆڤسکی بگاتە 25 گۆڵ، بارسا دەبێت 1.25 ملیۆن یۆرۆ بە بایرن میونشن بدات.

ئەم بانگەشەیە ئەمڕۆ لەلایەن مۆندێپۆرتیڤۆوە رەتکرایەوە، بەڵام مەرجەکانی گرێبەستەکە چین؟

مۆندۆ نووسیویەتی بارسا ناچار دەبێت 1.25 ملیۆن یۆرۆ بدات، ئەگەر لیوا هەر وەرزێک 26 گۆڵ لە لالیگا تۆمار بکات و 8 گۆڵیش لە چامپیۆنزلیگ بکات.

ئەستێرە پۆڵەندییەکە وەرزی رابردوو 23 گۆڵی لە خولی ئیسپانیا و 5 گۆڵی لە چامپیۆنزلیگ تۆمارکرد، ئەم ژمارەیەش لەم وەرزەدا 18 گۆڵ بووە لە خولی ئیسپانیا و سێ گۆڵی لە چامپیۆنزلیگ تۆمارکردووە. بەم شێوەیە بارسا یەک یۆرۆی بە بایرن نەداوە و نادات.

بابەتی زیاتر

Back to top button