ئه‌وروپائیسپانیا

دوای 773 ڕۆژ بەیڵ یەكەم یاری خۆی ئەنجامدا لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ

یاریگا-

گاریس بەیڵی وێڵزی و یاریزانی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی لە دوای 773ڕۆژ یەكەم یاری خۆی لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ لە ژێر فیكەی ناڕەزایی هاندەراندا ئەنجامدا.

ڕیاڵ مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە خۆی میوانداری خیتافی كرد و یاریەكەشی بە دوو گۆڵی بێ وەڵام لێ بردەوە ، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی 31ی خولی ئیسپانیا.

لە خولەكی 74ـی یاریەكەدا كاتێك ڕیاڵ بە دوو گۆڵ لە پێش بوو  گاریس بەیڵ هاتە جێگای كەریم بێنزیما و هاندەران بە فیكەی ناڕەزایی پێشوازیان لێكرد.

لە مانگی 2ـی ساڵی 2020ـەوە هێرشبەرە وێڵزیەكە هیچ یاریەكی لو سانتیاگۆ ئەنجامنەداوە ، لەگەڵ بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕیاڵ مەدرید بڕیاریدا یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ نۆژەن بكاتەوە و لەو كاتەشدا بەیڵ بە شێوەی خواستن پەیوەندی بە تۆتنهامەوە كرد و سەرەتایی ئەم وەرزە گەڕایەوە و شەوی ڕابردووش یەكەم یاری خۆی لە یاریگا نوێیەكە ئەنجامدا.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button