ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ پەیامێكی بڵاوكردەوە

یاریگا-

كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی و ئەستێرەی یانەی مانچێستەر یۆنایتدی ئینگلیزی پەیامێكی بڵاوكردەوە دوای شكستەكەیان بەرامبەر ئێڤەرتۆن.

ئێڤەرتۆن لە یاریگای خۆیدا میوانداری مانچێستەر یۆنایتدی كرد و توانی یاریەكەی بە گۆڵێكی بێ وەڵام لێ بباتەوە ، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی 32ی خولی ئینگلیزیدا.

لە دوای یاریەكە دۆن لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام پەیامێكی بڵاوكردەوە و نووسیویەتی:

بە هیچ جۆرێک مامەڵەکردن لەگەڵ هەستەکانت ئاسان نیە لەم کاتە قورسانەی کە ڕوبەڕووی ئەبینەوە.

پێویستە لەسەرمان هەمیشە بە ڕێز و ئارام بین وە ببین بە پێشەنگ بۆ هەموو گەنجێک هەموو ئەوانەی کە ئەم یارییە جوانەیان خۆش دەوێت.

ئەمەوێ داوای لێبوردن بکەم لەسەر ئەو توڕەییەم،ئەمەوێ بانگهێشتی ئەم هاندەرە بکەم بۆ سەیرکردنی یاری لە ئۆڵدترافۆرد
وەک نیشانەیەک بۆ یاری خاوێن و ڕوحی وەرزشی.

 

شەیتانە سورەكان بە كۆكردنەوەی 51 خاڵ لە ڕیزبەندی حەوتەمی پریمەرلیگدا دەبیندرێن دوای ئەنجامدانی 31 یاری.

بابەتی زیاتر

Back to top button