ئینگلتەرا

توخێل: گەڕانەوەی لوکاکو بەو جۆرە نەبوو کە چاوەڕوانمان دەکرد

یاریگا-تۆماس توخێل جارێکیتر راشکاوانە باس لەوە دەکات رۆمیلو لوکاکو وەکو پێویست نیە لەگەڵ چێڵسی.

پێشتر هێرشبەر بەلجیکییەکە چانسی خۆی لەگەڵ بلوز تاقیکردبووەوە و سەرکەوتوونەبوو، پاش رووکردنە ئینتەرمیلان و پێشکەشکردنی ئاستێکی زۆر بەرز، چێڵسی دووبارە ئەو یاریزانەی کڕییەوە و ئەمجارەش بەباشی ناڕوات.

راهێنەرە ئەڵمانییەکە وتی ” رۆمیلومان دەویست و کڕیمان چونکە بڕوامان پێی هەبوو، ئێستاش بڕوامان پێی هەیە بەڵام بەدڵنیاییەوە بەو جۆرە نەبوو کە هەموومان چاوەڕێمان دەکرد. هەرچەندە ئەم دوو شکستەی دوایی لە ئەستۆی ئەو نیە و لە پێکهاتەی سەرەکیدا نەبوو”.

توخێل بەرگری لە تیمەکەشی کرد و وتی “تا کۆتایی دەستبەردارنابین و دەجەنگین، ئێمە لە پێش کۆتای جامی ئینگلتەرا و یاری کۆتایی جامی کاراباوین، جامی جیهانی یانەکانمان بردەوە و لە پلەی سێهەمی بەهێزترین خولی جیهانین”.

چێڵسی لە دۆخێکی باشدا نیە لە ئێستادا پاش دۆڕان بەرامبەر برێنتفۆرد و دواتریش ریاڵ مەدرید.

بابەتی زیاتر

Back to top button