ئیسپانیائینگلتەراگرنگترین

مەدرید و ئارسناڵ لەسەر هازارد لە گفتوگۆدان

یاریگا-یانەی ئارسناڵ خواستی گواستنەوەی ئێدین هازاردی هەیە لە هاوینی داهاتوو.

بەگوێرەی فوت مێرکاتۆ، لەم هەفتەیەدا نوێنەرانی ریاڵ مەدرید و ئارسناڵ کۆبوونەتەوە بەمەبەستی رێککەوتن لەسەر گواستنەوەی ئێدین هازارد بۆ یانەکەی باکووری لەندەن.

سەرچاوەکە دەڵێت گەنەرز دەیەوێت بە خواستن بیگوازێتەوە لەگەڵ مافی گواستنەوەی هەمیشەیی پاش کۆتایی هاتنی ماوەی خواستنەکە کە یەک وەرزە.

ئەم کۆبوونەوەیە لە کاتێکدایە، ئێدین هازارد بە ریاڵ مەدریدی راگەیاندووە  نیازی نیە یانەکە جێبهێڵێت سەرەڕای ئەوەی بەتەواوەتی لەلایەن کارلۆ ئەنشلۆتییەوە پەراوێز خراوە و بەشداری پێناکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button