ئینگلتەراچامپیۆنزلیگ

لێسکۆت: فۆدێن دەتوانێت ببێتە باشترین یاریزانی ئینگلیزی لە مێژوودا

یاریگا-ئاستە بەرزەکەی فیڵ فۆدێن لە یارییەکەی شەوی رابردووی خولی پاڵەوانەکان بووەتە جێگەی باسی میدیاکان و ئەستێرەکانی تۆپی پێ.

جولیان لێسکۆت بەرگریکاری پێشووی مان سیتی “فۆدێن زۆر پەیوەستە بە مان سیتی و یاریکردن بۆ ئەو یانەیە پڕ بایەخە بۆ ئەو. ئەگەر بەم جۆرە بەردەوام دەبێت هەموو ساڵێک دوو ناسناو دەباتەوە و دەبێتە باشترین یاریزانی ئینگلیزی لە مێژوودا، عەقڵییەتی جیاوازی ئەوە لەگەڵ ئەوانی دیکە. بۆ نموونە ئەگەر بەراوردی بکەین بە واین روونی فۆدن زیاتر ئەوە ئازاری دەدات یارییەک نەباتەوە، ئەو ئالوودەی بردنەوەیە و ئەوەم زۆر بە دڵە”.

فیڵ تەمەنی تەنها ٢١ ساڵە و ١٠ ناسناوی لەگەڵ مانچێستەر سیتی بردووەتەوە، شەوی رابردووش کلیلی سەرکەوتنی یانەکە بوو بەرامبەر ئەتڵەتیکۆ مەدرید پاش ئەوەی وەک یاریزانی یەدەگ بەشداری پێککرا.

بابەتی زیاتر

Back to top button