ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌یاریگا

فەرمیی: مانچستەر دووەمین بۆندی ئەم هاوینەی ئەنجام دا

یاریگا- یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی دووەمین گرێبەستی ئەم هاوینەی ئەنجام دا و یاریزانێکی کریستاڵ پاڵاسی گواستەوە ڕیزەکانی.

مانچستەر دوای گفتوگۆیەک تێروتەسەل لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لەگەڵ یانەی کریستاڵ پاڵاس، دواجار بۆندی ئارۆن وان بیساکای بە فەرمیی ڕاگەیاند و وەک یاریزانی نوێی یانەکەی ناساند.

بیساکا تەمەنی 21 ساڵە و وەک بەرگریکار و یاریزانی لای ڕاست یاری دەکات. گرێبەستەکەی لەگەڵ شەیتانەساوورەکان بۆ ماوەی پێنج وەرز دەبێت و ئەگەری درێژکردنەوەشی بۆ ساڵێک زیاتر، بڕی گرێبەستەکەشی، وەک دەگوترێت، 55 ملیۆن یۆرۆ دەبێت و ئەوەش دەیکات بە چوارەم گرانترین بۆندی مێژووی مانچستەر.

کڕینی بیساکای ئینگلییزی، دووەم گرێبەستی هاوینەی یانەکەی سۆڵشایەرە، دوای دانیال جەیمسی بەرگریکار کە لە سوانزی سیتیەوە گواستیەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button