ئه‌وروپا

ڤان گال تووشبوونی خۆی بە شێرپەنجە ڕاگەیاند

یاریگا-

لویس ڤان گال ، ڕاهێنەری هەڵبژاردەی هۆڵەندا تووشبوونی خۆی بە نەخۆشیەكی ترسناك ڕاگەیاند.

لە لێدوانێكی تەلەفزیۆنیدا ڤان گال ڕایگەیاند كەوا تووشی شێرپەنجەی پڕۆستات بووە و دووپاتیكردەوە كە 25 چارەسەری وەرگرتووە و شەوانە دەچوویە نەخۆشخانە بە بێ ئەوەی یاریزانەكانی هۆڵەندا بزانن.

هەروەها ئەوەشی دووپاتكردەوە كە دەیەوێت بەردەوام بێت لە ڕاهێنەرایەتیكردنی هەڵبژاردەكەی لە یاریەكانی جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ.

هۆڵەندا لە جامی جیهانی لە كۆمەڵەی یەكەم دێت شانبەشانی هەڵبژاردەكانی قەتەڕ ، سەنیگال و ئیكوادۆر.

بابەتی زیاتر

Back to top button